ناوهڕۆك
کوردی
زمانی کوردی یان زوبانی کوردی، (بە کرمانجی: Zimanê kurdî، بە سۆرانی: زوانی کوردی، بە کەڵھوڕی: زوان کوردی، بە لەکی: زوۆن کوردی، بە زازاکی: Zıwanê Kurdki، بە ھەورامی: زوانو کوردی) زمانێکە کە خەڵکی کورد قسەی پێ دەکەن، لە ڕووی بنەماڵەوە بەشێکە لە زمانە ھیندوئەورووپایییەکان. ئەم زمانە لە زمانی کەڤناری مادەکانەوە کەوتووەتەوە. زمانی کوردی لە نێوان زمانە ئێرانییەکاندا لە زۆریی ئاخێوەرانەوە سێیەمین زمانە و دەکەوێتە دوای زمانەکانی فارسی و پەشتوو.
شێوەزارەکان
زمانی کوردی چەند شێوەزارێکی سەرەکی ھەیە کە جیاوازیی زۆریان ھەیە و زمانناسەکان لە سەر چۆنیەتی جیاکردنەوەی ئەم شێوەزارانە یەکدەنگ نین، زۆرێک لە زمانناسەکان باوەڕیان وایە کە کرمانجیی باکووری و گۆرانی بەپێی یاسا و ڕێسای زمان‌ناسی دوو زمانی سەربەخۆی کوردین نەک شێوەزار. بەڵام زۆرینەی شارەزایان و پسپۆڕانی زمان، زمانی کوردی‌یان دابەشکردووە بۆ چوار دەستە، کە بریتیین لە:
کوردیی باکووری
ئه‌م شێوه‌زاره به کرمانجی نێو ده‌برێت. هه‌ره زۆرینه‌ی کورد له باکوور و ڕۆژئاوا و باکووری کوردستانی عێراق به‌م شێوه‌زاره ده‌دوێن. ژماره‌ی ئه‌و کوردانه‌ی که به‌م شێوه‌زاره ده‌دوێن له ژماره‌ی هه‌موو کوردانی تر زۆرترن که به شێوه‌زاره‌کانی تر ده‌دوێن.
کوردیی ناوەندی
ئه‌م شێوه‌زاره به 'سۆرانی' نێوده‌برێت. ئه‌م نێو لێنانه‌ش نه‌ریتێکی هه‌ڵه‌یه، چونکه ئه‌م شێوه‌زاره بۆ ناوچه‌ی سۆران ده‌گه‌ڕێته‌وه له هەرێمی کوردستان، که تیایدا ئه‌م شێوه‌زاری کرمانجی ناوه‌ڕاسته به‌کارده‌هێنن. ئه‌م شێوه‌زاره بریتییه له زمانی فه‌رمی باوەڕپێکراو له هەرێمی کوردستان. ئه‌م شێوه‌زاره له‌وانی تر به‌ناوبانگتره، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی کوردی به‌م شێوه‌زاره نووسراون. ئه‌و کوردانه‌ی که به‌م شێوه‌زاره ده‌دوێن له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی پێکه‌وه بهستراوو له ناوه‌ڕاستی کوردستان جێنشینن، و دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا.
کوردیی باشووری
ئه‌م شێوه‌زاره به 'لووڕی' ده‌ناسرێت. ئه‌م نێولێنانه‌ش به‌هه‌ڵه هاتووه، چونکه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نێوی ناوچه‌ی لوڕستان که ده‌که‌وێته خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوه. ئه‌و کوردانه‌ی که به‌م شێوه‌زاره ده‌دوێن له ناوچه‌یه‌کی لێکدانه‌بڕاو ده‌ژین له خاکی کوردستانی نێوان سنوورەکانی عێراق و ئێرانن.
گۆرانی-زازایی
کە هەورامی بەشێکە لەم شێوەزارە.
ئەلفوبێی کوردی
بەھۆی ئەوەی کە کوردەکان لە ژێر دەسەڵاتی عوسمانی و ئێران بوون و ئەلفوبێی فەرمیی ئەو دوو وڵاتە ئەلفوبێی عەرەبی بوو، کوردەکانیش تا پێش سییەکان تەنیا ئەلفوبێی عەرەبییان بۆ نووسینی کوردی بەکار دەھێنا. لە تورکیا، لە دوای بە فەرمیکردنی ئەلفوبێی لاتینی بۆ زمانی تورکی، جەلادەت عەلی بەدرخان لە ساڵی ١٩٣٢ ئەلفوبێیەکی لاتینیی بۆ زمانی کوردی داھێنا کە ئێستا بە ناوی "ئەلفوبێی ھاوار" یان "بەدرخان" دەناسرێت.
ڕێزمان
جێناوی سەربەخۆ
کەس |
کوردیی |
کوردیی |
کوردیی |
لەکی |
ھەورامی |
زازاکی |
||
ڕێک |
چەوت |
ڕێک |
چەوت |
|||||
١. ت. |
ئەز |
من |
من |
من |
م |
من |
ئەز |
مـ(ـن) |
٢. ت. |
تو |
تە |
تۆ |
تو |
تو |
تۆ |
ت |
تۆ |
٣. ت. ن. |
ئەو |
وی |
ئەو |
ئەو |
ئو (iw) |
ئاڎ |
ئۆ |
ئەی |
٣. ت. م. |
وێ |
ئاڎە |
ئا |
ئایە |
||||
١. ک. |
ئەم |
مە |
ئێمە |
ئیمە |
ئیمە |
ئێمە |
ما |
|
٢. ک. |
ھوون |
وە |
ئێوە |
ئیوە |
ھومە |
شمە |
شما |
|
٣. ک. |
ئەو |
وان |
ئەوان |
ئەوان |
ئون (iwin) |
ئاڎێ، ئاڎیشا |
ئێ |
ئینان |
جێناوی لکاو کۆمەڵەی یەکەم
کەس/ژمارە |
تاک |
کۆ |
کەسی یەکەم |
م |
مان |
کەسی دووەم |
ت |
تان |
کەسی سێیەم |
ی |
یان |
جێناوی لکاو کۆمەڵەی دووەم
کەس/ژمارە |
تاک |
کۆ |
کەسی یەکەم |
م |
ین |
کەسی دووەم |
یت |
ن |
کەسی سێیەم |
ێت/ات |
ن |
کۆمەڵەی سێیەم
کەس/ژمارە |
تاک |
کۆ |
کەسی یەکەم |
م |
ین |
کەسی دووەم |
یت |
ن |
کەسی سێیەم |
() |
ن |
نێر و مێ
تاکی ناسراو لە کورمانجی دا بۆ ڕەگەزی مێ پیتی (ا)، و بۆ ڕەگەزی نێر پیتی (ێ) بۆ وشەکان زیاد دەبێت، و لە سۆرانیش دا بۆ ھەردوو ڕەگەز پیتی (ی) زیاد دەبێت.
سۆرانی |
کچ ی باش |
خوشک ی باش |
دایک ی باش |
کورمانجی |
کچ ا باش |
خوشک ا باش |
دەیک ا باش |
سۆرانی |
کوڕ ی باش |
برا ی باش |
باوک ی باش |
کورمانجی |
کور ێ باش |
برا ێ باش |
باب ێ باش |
لە حاڵەتی کۆی ناسراو دا نێر و مێ نیە، وشەی (ێن) زیاد دەبێت لە کورمانجی ئەگەر وشەیەکی بزوێن ھەبوو ئەوا پیتی {ی} زیاد دەبێت و دەبێتە (یێن) . لە سۆرانی‌دا وشەی (انی) زیاد دەبێت ئەگەر پیتێکی بزوێن ھەبوو بە ھەمان شێوەی کورمانجی {ی}ـەکی بۆ زیاد دەبێت و دەبێتە (یانی).
سۆرانی |
کوڕ انی باش |
برا یانی باش |
باوک انی باش |
کورمانجی |
کور ێن باش |
برا یێن باش |
باب ێن باش |
پیت و دەنگەکانی کوردی
پیتەکانی ئەلفبێی زمانی کوردی (٣٤) پیتن و بەم شێوەیەی خوارەوە ڕیز دەکرێن و نابێت پاش و پێش بخرێن:
ئـ ـ ا ـ ب ـ پ ـ ت ـ ج ـ چ ـ ح ـ خ ـ د ـ ر ـ ڕ ـ ز ـ ژ ـ س ـ ش ـ ع ـ غ ـ ف ـ ڤ ـ ق ـ ک ـ گ ـ ل ـ ڵ ـ م ـ ن ـ هـ ـ ە ـ و ـ وو ـ ۆ ـ ی ـ ێ.
بەڵام زمانەکە خاوەنی ٣٧ دەنگە هەرچەند تەنیا ٣٤ پیتی بۆ دیاری کراوە.
دەنگەکان
١. بۆ دوو دەنگی بزوێن و نیمچەبزوێنی (u و w) تەنها یەک پیتی (و) دانراوە: (وانە wane)، (کورد Kurd).
٢. بۆ دوو دەنگی بزوێن و نیمچەبزوێنی (î و y)یش یەک پیتی (ی) دانراوە: (مـیــر mîr)، (مەی mey)، (یار yar).
٣. بۆ دەنگی درێژی (û)ش واو دووپات بووەتەوە (وو = û).
پیتی (و) و پیتی (ی) کە دوو ئەرک دەبینن پێیان دەوترێت: نیمچەبزوێن.
دەنگی فرەکورتی (i) هیچ پێتێکی بۆ دانەنراوە: (بردن birdin)، هەر بۆیە لە ئەلفبێی کوردیی ناوەڕاستدا پێی دەوترێت “بزرۆکە“، واتە بزر بووە. ئەمە بە کرمانجی پێی ناوترێت بزرۆکە، خۆ لەوێ بزر نییە و دیارە، ئەو پیتە وەک دەنگەکانی تر چاوی لێ دەکرێت و بزوێنێکە، بەڵام بزوێنی فرەکورت.
کەوا بێت بۆ پێنج (٥) دەنگی (w, u, y, î, i) تەنیا (٢) پیتی (و، ی) لەبەرچاو گیراوە، هەر بۆیە دەڵێن ژمارەی دەنگەکان (٣٧)ن و ژمارەی پیتەکان (٣٤)ن. لە زۆربەی زمانەکانی دنیادا ژمارەی دەنگەکان و پیتەکانی ئەلفبێ وەکوو یەک نین، بۆ نموونە لە زمانی فارسی، سویدی و ئینگلیزی‌دا.
بزوێنەکان
بزوێن به‌و ده‌نگانه ده‌وترێن که له کاتی بێژه و گۆکردندا، ده‌م و زار تۆزێک زیاتر ده‌کرێنه‌وه و زیاتر ده‌کێشرێن. بزوێنه‌کان جووڵه و بزواندن ده‌خه‌نه ناو وشه‌وه.
بزوێنه‌کان له ڕاستیدا (٨) ده‌نگن، به‌ڵام لە ئەلفبێدا ته‌نها (٧) ده‌نگیان پیتیان بۆ دانراوه و ده‌نووسرێن و بریتین لە: (ا، ە، و، ۆ، وو، ی، ێ).
مێژووی زمانەکە
شه‌ست هه‌زار ساڵ لهمهوپێش ئه‌و ناوچه‌ی كه ئێستا پێی ده‌ڵێن كوردستان، ئاوه‌دان و شوێنی حه‌سانه‌وه و داڵگه‌ی مرۆڤگه‌لێك بووه كه زمانێكیشیان بۆ ئاخاوتن بووه، بۆیه له‌گه‌ڵ ڕووناکی تیشكی خۆری ٥٧,٢٠٠ ساڵان، له سه‌ر شاباڵی كات و بڕینی ته‌مه‌ن خۆمان ده‌گه‌یه‌نینه كاتێ كه نه‌ژادی ماد خۆیان گه‌یاندۆته ئێرانی هه‌نووكه و ڕۆژئاوای ئاسیا و -ڕووبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌ژاده‌كانی خورژیایی، لۆلۆ، گوتی، كاسی، (خۆری یان هۆری)- كه له نزیك شاخه‌كانی ئه‌لبۆرز ده‌ژیان و تا ڕاده‌یه‌كی گونجاو ژیانی خۆیان ڕێكخست بوو و كۆمار و شارستانیه‌تێكی تا ڕاده‌یه‌ك پێشكه‌وتویان بنیات نابوو.
ماده‌كان له ماوه‌ی ٢٠٠ ساڵ دا هه‌موو ئه‌م حكومه‌تانه‌یان لەناوبرد و له ساڵی ٦١٢ی به‌ر له دایك بوونی عیسای مەسیح ئیمپڕاتۆری گه‌وره‌ی مادیان بنیات نا و به‌م جۆره بوو كه زمانی دایك بوو به زمانی ڕه‌سمی. له‌و كاته‌وه تا بڵاوبونه‌وه‌ی ئیسلام له كوردستان، سێزده سه‌ده تێپه‌ڕی. له‌م ماوه دوور و درێژه‌دا شانشینی ماد گه‌وره و بچوك بووه و مه‌مله‌كه‌ته‌كانی تر پێی په‌یوه‌ست بوون. له بابه‌ت سیاسی و سه‌ربازییه‌وه ئاڵووێری زۆر كراوه له‌و هه‌رێمانه‌دا و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كه‌وتۆته ده‌ستی كه‌سانی جۆراوجۆر كه - زمانه‌كه‌یان جیاواز بووه له‌گه‌ڵ زمانی ماده‌كان – هه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارییه‌ك كه هاتۆته سه‌ركار زمانی خۆی وه‌ك زمانی ڕه‌سمی داسه‌پاندووه به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌دا. له بارودۆخی ئه‌و سه‌روده‌مه‌دا كه گشت بوونه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كز ببوون و ڕوو له‌نێوچوون بوون، ئه‌م ئاڵوگۆڕه سیاسیانه نه‌یانده‌توانی له‌سه‌ر بوونه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كارتێكه‌رییان نه‌بێ. مێژوو هه‌ندێ له ڕووداوه‌كانی تۆمار كردووه كه له‌ودا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌سه‌ر هه‌رێمێكدا، بۆته هۆی گۆڕانی بنچینه‌یی نه‌ژادی و چه‌ق به‌ستنی زمانه‌وانی. ئه‌مڕۆكه شوێن پێی كاریگه‌ری ئاڵووێری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیمپڕاتۆری ماد دا به ڕوونی ده‌بیندرێ. به‌پێچه‌وانه له به‌شی له ڕۆژئاوای هه‌رێمی ماد دا بنیاته‌كان هه‌روا وه‌ك خۆی ماونه‌ته‌وه. حوكمڕانی ماده‌كان هاوسه‌نگی ڕه‌چه‌ڵه‌كی و زمانه‌وانی هه‌ندێ له‌و هه‌رێمانه‌ی كه په‌یوه‌ست بوون به ئیمپڕاتۆری ماده‌كانه‌وه، گۆڕیوه و په‌لكێشی گه‌شه‌ی بابه‌تی ماده‌كانی كردوون و هاوشان له‌گه‌ڵ به‌شی ڕۆژئاوای ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆیان، بۆته هۆی گه‌شه‌كردنی ئه‌وانیش.
زۆربه‌ی مێژووناسانی به‌ناوبانگ له‌سه‌ر ئه‌وبڕوایه‌ن كه كورده‌كانی ئه‌مڕۆ نه‌وه‌ی ماده‌كانی دوێكه‌ن. "ئه‌گه‌ر كورده‌كان نه‌وه‌ی ماده‌كان نه‌بن، كه‌واته نه‌ته‌وه‌یه‌كی وه‌ها كۆن و به‌هێز چی لێ به‌سه‌ر هاتووه و ئه‌م هه‌موو خێڵ و تیره جیاوازه‌ی كورد كه به زمانێكی ئێرانی و جیا له زمانی ئێرانیه‌كانی تر قسه ده‌كه‌ن، له‌كوێوه هاتوون؟" (مینورسكی ١٩٧٣)
ئه‌مڕۆ دانیشتوانی ئه‌م ناوچه واته مادستانی كۆن، كورده‌كانن كه به نه‌وه‌ی میدیه‌كان ده‌ژمێردرێن. زمانی كوردی زمانێكه كه له كۆتایی گه‌شه‌و په‌ره‌سه‌ندنی زمانی ماده‌كانه‌وه ده‌ستی پێكردووه، هه‌موو به‌ڵگه مێژوویه‌كان كه زانایان به مه‌به‌ستی خزمه‌تی زانستی داویانه‌ته به‌ر توێژینه‌وه و باس، ئه‌م ڕاستییەیان ئاشكرا كردووه كه زمانی كوردی ئه‌مڕۆكه ئاسه‌وار و هێماكانی په‌ره‌سه‌ندووی زمانی مادی دوێكه‌ی تێدایه.
زمان دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه كه به پێی ڕێسا دیاری كراوه‌كانی خۆی ده‌گۆڕدرێت، په‌ره‌ده‌ستێنێ و له ڕه‌وتی په‌ره‌ستاندنی خۆیدا كارتێكه‌ری له‌سه‌ر زمانه‌كانی تر ده‌بێ و زمانه‌كانی تریش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌بێ و جاری وایه له‌م بێنه‌و بگره دا، زمان ده‌مرێ. زمانی دایكیش له‌م ڕێسایه به‌ده‌ر نیه و كارتێكه‌ی له گشت ئه‌و زمانانه‌ی كه به هۆی پشتگیرییه‌ك له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسیه‌وه له مه‌مله‌كه‌تی ماد دا ڕه‌سمی بوون، كارتێكه‌ری وه‌رگرتووه و كاریگه‌ری له‌سه‌ریان بووه و تا ئه‌مڕۆ زیندوو ماوه.
به‌تایبه‌ت زمانی پارت (فارسی.. په‌هله‌وی ئه‌شكانی) كه به بڕوای زمان‌ناسان له‌گه‌ڵ زمانی دایك به‌شێكه له زمانه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵات و خێزانی زمانه ئێرانیه‌كانه، زیاتر له هه‌ر زمانێكی تر كاریگه‌ری له زسه‌ر زمانی مادی بووه و ئه‌مڕۆكه‌ش ئاسه‌واری ئه‌م كاریگه‌رییه له زاراوه‌ی ئایینی زمانی كوردی دا ده‌بیندرێ.
زمانی كوردی پاش ئیسلام
هێشتا نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی حه‌وته‌می زاینی كۆتایی نه‌هاتبوو كه ئایینی ئیسلام و سوپای موسوڵمان كه‌له‌به‌ری كرده ناو ئیمپراتۆریه‌تی ساسانی و پاش چه‌ند ساڵ بووه هۆی ڕووخاندنی. دوای ئەوە زمانی سێزدە سەدەیی ئا‌ڤێستا کە کاریگەری لەسەر زمانی خەڵکەکە هەبوو لەلایەن قورئانەوە شوێنەکەی پڕکرایەوە، ئایینی ئیسلام هه‌ندێ ئه‌رك و فه‌ڕزی هه‌بوو كه موسوڵمانه‌كان ده‌بوو وه‌ك فەرز جێبەجێی بکەن و بۆ ئەوەش دەبوو ناوی ئەرک و فرمان و ئایەت و فەرموودەکان بە زمانی دایکی ئایینەکە وەربگرن کە عەرەبی بوو.
زمانی ئایینی نوێ هه‌ڵگری هه‌ندێ ده‌نگ بوو كه له زمانه ئێرانیه‌كاندا نه‌ده‌بیندرا. گومان له‌وه‌دا نیه كه كوردی یان فارسییه‌ك كه هاوچه‌رخی سه‌ره‌تای سه‌رده‌می ئیسلامی بوو، تا ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌یانده‌توانی كه ده‌نگه‌كان وه‌ك عارهبهكان بڵێن(بیهێننه سه‌ر زمان) فارسه‌كان و زۆرێك له موسوڵمانه‌كان، ئێسته‌ش به ته‌واوی ناتوانن ئه‌م ده‌نگانه بڵێن. به‌ڵام له هه‌ندێ له زاراوه كوردییه‌كان دا كورده‌كان جگه له ده‌نگی / چ / سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كان به‌باشی ده‌ڵێنه‌وه، به جۆرێك كه ئه‌م ده‌نگانه وه‌ك ده‌نگی ڕه‌سه‌نی هه‌مان زاراوه‌یان لێهاتووه. گۆڕانكارییه‌كان لێره‌دا كۆتاییان پێ نایه‌ت، هه‌ندێ له ده‌نگه پێوه‌ندیداره‌كان به پیتی له هه‌ندێ وشه‌كانی وه‌ك ( ك) یان (گ) ، جێگۆركێیان كردووه له‌گه‌ڵ پیتی / ق / عه‌ره‌بی، ده‌نگێك كه ئایینی نوێ هێناویه‌ته ناو كوردستانه‌وه.
زمانه هه‌رێمیه‌كانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته تازه موسوڵمان بووه له بره‌و نه‌كه‌وتن، چونكه زمانی زاره‌كی و ئاخاوتنی خه‌ڵك بوون و گه‌شه و په‌ره‌ی خۆیان له هه‌لومه‌رجێكی نوێ‌دا ده‌ست پێكرده‌وه. به‌ریه‌ككه‌وتنی زمانه ئێرانیه‌كانی سه‌رده‌می كۆتایی چه‌رخی ساسانی و سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام بووه هۆی ده‌ركه‌وتنی (فارسی نوێ) و له ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی " كوردی ".
هه‌رتك له‌م زمانانه واته فارسی نوێ و كوردی خاوه‌نی زاراوه و بن زاراوه‌ی زۆرن. پاش په‌ره‌پێدانی ئیسلام، فارسی نوێ زاراوه‌یه‌ك بوو كه به پێی بناخه هه‌ره كۆنه‌كانی خۆی ئاوێته‌ی زاراوه‌كانی تر ببوو و ئه‌م تێكه‌ڵبوونه ته‌نانه‌ت به‌ر له سه‌رده‌می ساسانیه‌كان ده‌ستی پێكردبوو. فارسه‌كان به‌ر له كورده‌كان كه‌وتنه هه‌وڵ بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی زمانه‌كه‌ی خۆیان و ده‌ستیان كرد به نووسین. دیاره په‌ڕتووكی شانامه‌ی ئه‌بو مه‌نسوری – كه خودی كتێبه‌كه له‌نێو چووه و ته‌نها پێشهكیهكی لێ به‌جێ ماوه - ئه‌گه‌ر تاقه كتێب نه‌بێ، كۆنترین كتێبه كه به فارسی نووسراوه (ساڵی ٣٤٦ کۆچی و ٩٢٧ی زایینی) و تا ئێستا ماوه‌ته‌وه و له فه‌وتان ڕزگاری بووه.
كۆنترین به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نوسراوی كوردی له سه‌رده‌می نوێ‌دا كه هه‌یه، چوارینه‌كانی "بابا تاهیری عوریان"ـە، كه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی یازده‌ی زایینی له هه‌مه‌دانی ئێستا - هێگمه‌تانه‌ی پایته‌ختی ماده‌كان - به زاراوه‌ی كوردیی باشووری هۆنراوه‌ته‌وه. ئه‌م چوارینانه - به‌بێ مه‌به‌ستی نزیك كردنه‌وه‌ی زمانه‌كه‌یان به زمانی فارسی - تاڕاده‌یه‌ك گۆڕدراون. سه‌ره‌ڕای گشت ئه‌مانه، هیچ گومانێك له‌وه‌دا نییه كه باباتاهیر چوارینه‌كانی خۆی به شێوه‌ی فۆلكلۆری – كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به فه‌هله‌وه‌ی (په‌هله‌وی، فه‌هله‌ویات یان په‌هله‌ویات) ده‌ناسرا - هۆنیوه‌ته‌وه.
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر فه‌هله‌وی دکتۆر مۆعین ده‌ڵێ: په‌هله‌وی، " فه‌هلویه مر" : بریتییه له‌وه‌ی كه ٣٠٠٠ دانه له گۆرانیه وتراوه‌كان به یه‌كێك له زمانه‌كانی وڵاتی ئێران (جگه له زمانه زاره‌كی و ڕه‌سمیه‌كان) له‌سه‌ر كێشێك له كێشه عه‌رووزییه‌كان یان كێشی هێجایی هۆنراونه‌ته‌وه و به‌شێكیان له‌سه‌ر شێوازی چوارینه یان دوو به‌یتیین، په‌هله‌وی یان په‌هله‌ویات له‌سه‌ر كێشێكی تایبه‌ت و وه‌كو گۆرانیی خوێندراوه‌ته‌وه و جاری وایه پێیان وتوه په‌هلوه‌ی یان ئورامه، ئورامه‌ن و ئورومنایان. ئورامن (اورومنان) كێشێكی كۆنه له مۆسیقادا و له‌سه‌ر شێوه‌ی "به‌حر هزج مسدس"ـە كه پێیان ده‌وت فه‌هله‌ویات. ڕه‌نگه بۆ تێگه‌شتن له‌م بابه‌ته، كه ئورامنان هه‌مان جۆری فارسی (هۆرامه نان) ی كوردیه و هه‌مان وشه‌ی كوردی هه‌ورامانه، پێویست به ماندووبوونی زۆر ناكات. هه‌ورامه‌نان – هه‌ورامان = هور + امان (امدند) + ئه‌و كاته‌ی كه خۆر هه‌ڵدێت. یان وه‌ك ده‌ڵێن به‌یانیان (بامدادان) ئێواران كاتی ئێوارێ (عصر).
هه‌روه‌ك ده‌زانین كات ی به‌یانی تا نیوه‌ڕۆ، یه‌كێك له‌و پێنج كاتانه بووه كه زه‌رده‌شت بۆ نه‌زر و پاڕانه‌وه دیاری كردووه و ڕێوڕه‌سمی خۆی هه‌بووه، كۆپله‌یه‌ك له‌و پاڕانه‌وه له خواره‌وه هاتووه:
نمو هوره خشه ایته اسپایی
واته : نوێژ بۆ هور(خۆر) كه تیشكی تیژی به‌تینی هه‌یه.
ئه‌م پاڕانه‌وه‌یه وه‌ك هه‌موو پاڕانه‌وه‌كانی ئایینی زه‌رده‌شت له‌گه‌ڵ مۆسیقای تایبه‌ت له‌به‌ر خۆوه یان به‌ده‌نگی به‌رز وتراوه و وادەوترێت خه‌ڵك پێیان وتووه (نوێژی هر) یان (پاڕانه‌وه‌ی هه‌ورامانان). دیاره كه پاش په‌ره‌سه‌ندنی ئیسلام نه‌زر و پاڕانه‌وه له بره‌و ده‌كه‌وێ. به‌ڵام نه‌وا(هه‌وا) مۆسیقاكه‌ی له ناو خه‌ڵك دا ماوه‌ته‌وه - به‌ره‌به‌ره بۆته نه‌وا (گۆران ی) و پێیان وتووه فه‌هله‌ویاتی ئه‌مانان (فهلویات امانان). به بڕوای شەهین کەریمی نووسەر، (هوره) یان هۆرە كه ئێستا یه‌كێك له مێلۆدی و ئاوازه كوردییهكانه، هه‌مان (هورامانان - هه‌ورامانان)ـە كه به‌شێك له ناوه‌كه‌ی خۆی پاراستووه و ناوه‌كه‌ی وه‌ك (الله ویسی) به ته‌واوی نه‌گۆڕاوه.
دكتۆر عه‌بدولحه‌كیمی مۆنته‌سر له ژماره ٢٠٠ی گۆڤاری ئه‌لعه‌ره‌بیه له مانگی ته‌مووزی ١٩٧٥، له وتارێكدا به ناونیشانی (ابن وحشيه و کتابه في الفلاحة و هو اقدم الکتب في العربية) ئیبنی وه‌حشی و كتێبه‌كه‌ی له‌سه‌ر زانستی كشتوكاڵ كه كۆنترین كتێبی عه‌ره‌بی بڵاوكردۆته‌وه و ده‌نوسێ :
"و اته نقل اکثر کتبه من اللغة النبطة، ولم ينشر من تأليفه في اللغة العربية سوی "شوق المستهام في معرفة رموز الاًقلام" و قد ذکر في آخر کتابه هذا انه ترجم من اللغة الکردية، کتاباً في علل المياه و کيفية استخراجهام و استنباطها من الاًراضي المجهولة الاصل".
" ... زانیارییه‌كانی له كتێبێكه‌وه به زمانی نێبتی وه‌رگرتووه و شتێكی له زانیاری خۆی به زمانی عه‌ره‌بی جگه له (شوق المستهام فی معرفة رموز الاقلام ) باس نه‌كردووه و له كۆتایی كتێبه‌كه‌ی دا باسی كتێبێك به زمانی كوردی ده‌كا كه بابه‌تێكی له سه‌ر گرفتی ئاو و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئاوی ژێر زه‌وی تێدایه. "
مامۆستا "گیوی موكریانی" له فه‌رهه‌نگی مهاباد لاپه‌ڕه ٧٧١ و ٧٧٢ تێروته‌سه‌ل تر باسی ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه‌ی كردووه و به پێی نوسراوه‌كه‌ی ئه‌و " ئێبن ی وه‌حشی" كتێبی (شوق المستهام)ی له ساڵی ٢٤١ی کۆچی نوسیووە و دیاره كه له سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م كتێبه‌دا ئاماژه به وه‌رگێڕدراوی كتێبێكی كوردی ده‌كات كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ر له نوسینی كتێبی (شوق المستهام). ئه‌م كتێبه له ساڵانی سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی سێهه‌م به‌ده‌ست خه‌ڵكه‌وه بووه و ده‌بێ لانیكه‌م چه‌ند ساڵێك به‌سه‌ر نوسینی دا تێپه‌ڕیبێت. هه‌ر بۆیه ئه‌م كتێبه - ده‌توانین پێی بڵێین "ئاونامه". "ابن وه‌حشی" وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و ده‌بێ له ساڵه‌كانی كۆتایی سه‌ده‌ی دووەمی کۆچی دا نوسرابێ.
زمانی کوردی لە ڕووی سیاسییەوە
مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه و یه‌کێک له نیازه سه‌ره‌کییه‌کانی پێوه‌ندیگرتنه له‌گه‌ڵ هاوڕەگەزەکانی و تێگه‌یشتن له یه‌کتر و زمان، گرینگ‌ترین که‌ره‌سته‌یه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
زمان کۆمه‌ڵێک نیشانه‌ی بڕیاردراوه که لەو ڕێگەیەوە ده‌توانین مه‌به‌ستی خۆمان به به‌رانبه‌ره‌که‌مان رابگه‌یەنین. له زانستی زمانناسیدا هه‌ر وشه‌یەک یه‌ک نیشانه‌یه و ئه‌م نیشانانه یه‌ک ده‌گرن و به شێوه‌ی نووسین، یان ده‌نگ، یان ئاماژە، ده‌بێته قسه. به‌م شێوه پۆلێنبەندییە زمانی مرۆڤ ده‌بێته سێ به‌شه‌وه.
زمانی کوردی به‌هۆی فه‌رمینه‌بوونییه‌وه که‌وتووەته به‌ر په‌لاماری زۆربه‌ی فه‌رهه‌نگه بیانییه‌کان، هه‌روه‌ها به‌هۆی لایه‌نه سیاسییه‌کان و هێرش و سه‌رکوتکردنی زۆر له حکوومه‌ته‌کان و زۆر هۆکاری تر تا ئێسته به ئه‌سته‌م توانیویه‌تی خۆی رابگرێ و زمانه بیانییه‌کان که‌مترین کاریگه‌رییان به‌سه‌ریدا سه‌پاندووه، لە هەریەک لە وڵاتانی سوریا و تورکیا و ئێران زمانی کوردی زمانی فەرمی ناوچە کوردییەکان نییە لە چوارپارچەی دابەشکراو و لە تورکیا بۆ ماوەیەکی دێرین بەکارهێنانی زمانی کوردی قەدەغە بووە. کە ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر نەوەکانی ئەم زمانە دەبێت.
کورد نزیکەی یەک لەسەر پێنجی دانیشتووانی تورکیا پێکدەهێنێت، بەڵام ژمارەیەکی کەمیان دەتوانن بە زمانی کوردی قسەبکەن. بەگوێرەی دەستوور، تورکی تەنیا زمانی دانپێدانراوە و لە پرۆسەی خوێندن و دامەزراوەکاندا بەکاردەهێندرێت. لە بەرامبەردا بەکارهێنانی زمانی کوردی چەندینجار بەگوێرەی یاسا وەک تاوان ناسێندراوە و تەنیا بۆ مەبەستی بەهێزبوونی پێگەی سیاسی هەندێک پارتی دەسەڵاتداریش جاروبار سنووردارکردنی کەمکراوەتەوە.
راوەست سەنتەرێکی توێژینەوەی کوردییە لە ئامەد و راپرسییەکی لە ئەیلوولی ساڵی 2019دا لە هەندێک ناوچەی باکووری کوردستان ئەنجامداوە، ئەوەش بە مەبەستی دەرخستنی ئەو راستیەی کە چەند کەس لە کوردانی تەمەن 18 تاوەکو 30 ساڵ دەتوانن بەشێوەیەکی پاراو کوردی بەکاربهێنن. لەو راپرسییەدا بۆچوونی 600 کورد وەرگیرابوو و تەنیا 18%یان رایانگەیاندوو کە دەتوانن بە کوردی قسەبکەن، بخوێننەوە و بنووسن. هەر بە گوێرەی راپرسییەکە، تەنیا 44%یان ئاماژەیان بەوەکردبوو کە دەتوانن بە زمانی دایکی خۆیان قسەبکەن. کاتێک ئەو پرسیارەیان لێکرابوو کە دەبێت چ زمانێک لە تورکیادا زمانی فەرمی بێت؟ %71.5 یان رایانگەیاندبوو کە دەبێت تورکی و کوردی هەردووکیان زمانی فەرمی بن.
بەپێی ئامارێکی نێوان ساڵانی ١٩٢٠-١٩٨٠ لەکۆی بڵاوکردنەوەی ١١١٥ کتێب، ١٠٨١ کتێبیان بە شێوەزاری کرمانجی ناوەندیی بووە و تەنیا ٢٦ کتێب بە شێوەزاری کرمانجی ژوور‌و بووە، هەشت کتێبیش بە شێوەی دیکە بڵاوکراونەتەوە.
پاراستنی زمانەکە
لەكۆی ئەو (٧١٠٢) زمانەى ئەمڕۆ لەجیهاندا هەیە، (٦٠٠٠) زمان كە قسەى پێدەكرێت مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، لەنێو ئەم ژمارە زۆرەى زماندا زمانی كوردی لەریزبەندی زمانە پارێزراوەكاندایە و نەوە دوای نەوە زمانەكەی گواستووەتەوە و لەو شەش ئاستەى كە یونسكۆ بۆ پاراستنی زمانەكان دایناوە زمانی كوردی لەریزبەندی ئاستی یەكەمدایە بۆ پاراستنی زمانەكەى، ئێستا زمانی كوردی خاوەن كۆدی ژمارە (٣٤٢)ە لەنێو (١٤٣) زمانی زیندووی جیهاندا كە لەلایەن دەزگای جیهانی (ETS)ەوە بە فەرمی ئاماژەى پێكراوە، زمانی كوردی پێگەیەكی دیاری لەنێو زمانە چالاكەكانی جیهاندا هەیەو لە كۆی ئەو (88-100) زمانەى كە لە (80%)ی دانیشتوانی زەوی قسەى پێدەكەن زمانی كوردی توانیویەتی لە ریزبەندی نیوەى یەكەمی ئە زمانانەدا بێت و وەك زمانێكی دیار لەنێو پێگەى زمان‌ناسی جیهانیدا بناسرێت، هەڵبەت ئەمە لەسەر ئاستی جیهانی. لەسەر ئاستی ناوخۆش زمانی كوردى لەدوای زمانی عەرەبی وەك دووەم زمانی رەسمی نەك تەنها لە ناوچە كوردییەكاندا، بەڵكو لە سەرتاسەرى عێراقدا ناسێنراوە، ئەمەش زەمینەیەكی لەباری رەخساندووە بۆ ئەوەى جارێكی دیكە ئەم زمانە لە قاڵبێكی نوێ‌دا خۆی دابڕێژێتەوەو بتوانرێت هەنگاو بەرەو دروستكردنی زمانی ستاندارد بنێت، یان ئەگەر لەم قۆناغەشدا نەتوانرا ئەو هەنگاوە بنرێت، ئەوا دەتوانرێ زمانێكی نوسینی یەكگرتوو پەیڕەو بكرێ و لە چوارچێوەى سیاسەت بهێنرێتە دەرەوەو چیدی ناوچەگەرى و شێوەى جیاوازی دیالێكتەكان بە لێكۆڵینەوەى زانستی یەكلایی بكرێتەوە بۆ بونیادنانی زمانی ستاندارد، لەم لێكۆڵینەوەیەدا هەوڵدراوە شەنوكەوی زمانی فەرمی و پێگەى زمانی فەرمی كوردی و نزیكبوونەوەى لە زمانی ستاندارد و ئاماژە بە زمانە نێودەوڵەتییەكان و خستنەڕووی هەندێ لایەنی زمانیی چەند زمانێكی جیاواز‌و نزیكیی لە زمانەكاندا بخرێتەڕوو.